
Plus4
پێش ڕۆژێک
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئێران، پێشبینی دەکات بەم زوانە بڕیارێکی خێرا بدات.
ئەم وتانەی ترەمپ دوای ئەوە هات کە خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کە لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچو، بە ئاڵوگۆڕی داواکارییەکان و نەخشەڕێگای دانوستانەکان بۆ ئامادەکاری بۆ خولی نوێی دانوستانەکانی شەممەی داهاتو لە ڕۆما کۆتایی هات