ئەمریکا
plus4
پێش ٢ ڕۆژ

لە چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی ئەمریکاو ئەوروپا خۆنیشاندانی ناڕەزایی دەستی پێکردووە دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ و ئیلۆن ماسک لە سەر کەمکردنەوەی قەوارەی دەزگاکانی دەوڵەت و سەپاندنی باج و دەرکردنی بە زۆری پەناهەندە لەو وڵاتە . 

بە گوێرەی هەواڵەکانی راگەیاندن لەو وڵاتە  زیاتر لە ١٢٠٠ خۆنیشاندان ئەنجامدراوە دژ بەو سیاسەتەی ترامپ گرتویەتیە بەر ، خۆنیشاندەران داوادەکەن دۆناڵد ترامپ دەست لەکار بکێشێتەوە دیموکراتی ئەمریکا بپارێزێت ، ئاڵۆزی دروست نەکات لە بازاڕەکانی جیهان .