
plus4
پێش مانگێک
زنجیرەی درامای کچە زێڕینەکان ( The Golden Girls )کە درامایەکی ئەمریکیەو مێژویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند دەیەیەک لەمەو پێش ، لە نوسینی خانمە نوسەری یەهودی ئەمریکی سوزان هاریسە .
ئەم درامایە ساڵی ١٩٨٧ نوسراوەتەوەو چەند خانمێکی ئەکتەر ئەرکی تیادەبینن .
ناوەڕۆکی ئەم درامایە بریتیە لە گفتوگۆی نێوان چەند خانمێک کە تییادا باسی گواستنەوەی فەلەستینیەکان دەکەن بۆ دورگەی گرینلاند .
لە کاتی گفتوگۆی نێوان خانمەکان لە یەکێک لە بەرنامە تەلفزیۆنیەکان باسی گواستنەوەی فەلەستینیەکان دەکرێت بۆ دورگەی گرینلاند ، یەکێک لە خانمەکان بە سەرسوڕمانەوە دەڵێتت پێدانی گرینلاند بە فەلەستینیەکان ئەمە کەی کارێکی گونجاوە ! خانمێکی تر لەوەڵامدا دەڵێت گرینلاد جێیەکی گەورەیەو خاڵیە کەس بەکاری ناهێنێت ، خانمی یەکەم وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت چۆن دەبێت خەڵکانێک کە لە بیابان و کەش و هەوی گەرم ژیاون ئێستا ببرێنە نێو سەرماو سەهۆڵ بەندانی گرینلاند ، لەوەڵامدا خانمی دووەم بە خەندەیەکەوە دەڵێت گەر جل و پۆشاکی باش و گونجاو بپۆشن هیچ کێشەیان نابێت .
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە بڵاوی کردۆتەوە کە لە بەرنامەیدایە دانیشتوانی غەزە بگوازێتەوە بۆ چەند شوێنێکی تر دور لە غەزە نیشتەجێیان بکات ومافی گەڕانەوەیان نەبێت جارێکی بگەڕێنەوە ، ئەو ناوچەیەش بگۆڕێت بۆ ناوچەیەکی گەشت و گوزاری بە ناوی رێڤێرای رۆژهەڵاتی ناوڕاست .