
plus4
پێش مانگێک
دەزگای هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند : کییر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا یەکێک لە وەزیرانەکانی کابینەکەی بە هۆی بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە پۆستەکەی دوورخستەوە .
ئەدرۆ جوین وەزیری تەندروستی کابینەکەی ستارمەر لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان داوای لێبوردنی کرد لە سەر ئەو بەیاننامەیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وەتس ئاپ بڵاوی کردبۆوە کە تیاییدا سوکایەتی کردبوو بە دەنگدەران و ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکە
سەرچاوەیەکش لە حکومەتی بەریتانیاوە رایگەیاند : سەرۆک وەزیران دودڵ نیە لە گرتنەبەری رێوشوێنی لەم جۆرە لە بەرامبەر هەر وەزیرێک کە هەڵسوکەوتی لەم شێوەیە ئەنجام بدات