plus4
پێش 3 ڕۆژ
دۆناڵد ترەمپ؛ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری ناردنەوەی بۆ هەزاران پەنابەر دەرکردو ناردنەوەی ئەو ژمارەیەش لەئەمریکاوە بۆ وڵاتەکانیان گرفتی زۆری بۆ پەنابەران لەو وڵاتە دروستکردووە، عێراقیش پشکی خۆی لەو بڕیارە بەردەکەوێت و لەقۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 1299 هاووڵاتیی عێراقی دەگەڕێنرێنەوە وڵاتەکەیان.
بەپێی بڕیارەکەی ترەمپ، زیاتر لە 13 هەزار کۆچبەری وڵاتانی عەرەبی ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوەو ژمارەیەکی زۆریان عێراقین، بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک کوردیش لەنێو دیپۆرتکراوەکاندا هەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی یەک ملیۆن و 400 هەزار کۆچبەر لەئەمریکا دەژین و بەپێی وڵاتی ڕەسەنەکانیان بەپلەبەندی دیپۆرتدەکرێنەوە.