ترامپ
plus4
پێش 4 ڕۆژ

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا: نەموتووە هێزەکانمان لەسوریا دەکشێنینەوە، سەرچاوەی ئەو راپۆرتانە نازانم.

پێشتر دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کە بەرپرسانی کۆشکی سپی بە تەل ئەبیبیان وتووە، تڕەمپ بەنیازە هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا بکشێنێتەوەو ئیسرائیل لەو هەنگاوە نیگەرانە کە کاریگەری لەسەر هەسەدە دروست دەکات.

نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکا لەرۆژئاوای کوردستانن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هەسەدە بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی د١١عش و رێگری لەسەرهەڵدانەوەی ئەو گروپە.