ترامپ
plus4
پێش 10 مانگ

وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ کانونی دووەم دۆناڵد ترامپ لە ئاهەنگێکی تایبەت لە ناو باڵەخانەی کاپیتال لە واشنتنی پایتەخت سوێندی دەستوری بخوات وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا .

لەو مەراسیمەدا  هەر یەک لە بێڵ کلینتۆن و جۆرج دەبلیو بۆش و باراک ئۆباماو  جۆ بایدن  ئامادە دەبن ، هەروەها کامیلا هاریس کە رکابەری ترامپ بوو لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ .

بە گوێرەی دەزگاکانی راگەیاندنی ئەمریکا بڕیارە ژمارەیەک کەسایەتی ناودارو سەرۆکی کۆمپانیاو بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیاکانی تەکەنەلۆجیا لەوانەش مارک زوکربیرگ لە کۆمپانیای میتا ، جێف بیزۆس لە ئەمازۆن ، ئیلۆن ماسک لە تێڵسا ، تیم کوک لە ئەپڵ ،شو تشینۆ لە تیک تۆک ، سۆندار بیتشای لە گوگڵ بەشداری مەراسیمەکە بن .