plus4
پێش 6 ڕۆژ
لە پاش سەرکەوتنی دۆنالد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ٢٠٢٤ لە رێی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە ناوبراو باس لە چەند خاڵێک دەکات کە بە نیازە ئەنجامی بدات لە چوار ساڵی تەمەنی سەرۆکایەتیەکەی کە ئەمەش نیگەرانی کۆمەڵێک دەوڵەتی لێکەوتەوە یەکێک لەو خاڵانە ترامپ داوا دەکات کەنەدا ببێتە بە ویلایەی ٥١ ی ئەمریکا ، لە دوا پێشکەوتندا ترامپ نەخشەیەکی خەیاڵی کەنەدای بە ئاڵای ئەمریکا لە تۆڕی تروس میدیا بڵاوکردۆتەوە کە ویلایەتی ٥١ ی ئەمریکایە ، لەوەڵامدا جەستن ترۆدۆی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی کەنەدا دەڵێت کەی لە جەهەنم شەڕە بەفرت کرد ئەو کاتە ئەتوانی کەنەدا بخەیتە سەر ئەمریکا.
ترامپ لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی لە هاوینە هەواری مارالاغۆ لە کالیفۆرنیا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێک کە ئایا ئامادەی هێز بە کار بێنیت بۆ مەبەستە ،ووتی نەخێر بەڵام هێزی ئابوری بەکار دەهێنم .