عيراق و سوريا
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ڕۆژێک

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی؛ سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئاشکرایکرد: بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان، 400 كیلۆمه‌تر دیواری كۆنكرێتیمان له‌گه‌ڵ سوریادا دروستكردووه‌.

 

خه‌فاجی دڵنیاییدا بەوەی بەدروستکردنی ئەم دیوارە کۆنکرتییە، سنووری عێراق و سوریا پارێزراوه‌.

 

سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق جەختیکردەوە کە ماوه‌ی سێ ساڵه‌ كار لە توندوتۆڵكردنی سنووری عێراق و سوریادا ده‌كرێت.

 

ڕوونیشیکردەوە کە هەر بەو 400 کیلۆ مەترەوە ناوەستن، بەڵکو ئەو دیوارە كۆنكرێتییە دەکرێت بە 615 كیلۆمه‌تر، بڕیاریشە تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ تەواوی سنووری نێوان هەردوو وڵات كۆنكرێت بکرێت.