plus4
پێش 21 کاتژمێر
سوبحی توفەیلی یەكەم ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لەوتارێكدا كە 3ی ئەم مانگە بڵاویكردووەتەوە، داوا لە دەسەڵاتی ئێستای دیمەشق دەكات سەری مارەكە ببڕن كە كوردە تاوەكو دەنگی نەشاز لەسوریا نەمێنێت.
توفەیلی دەڵێت: كوردەكانی سوریا بونەتە داردەستی ئەمریكا و ئیسرائیل و داوای فیدڕالی دەكەن و چاویان بڕیوەتە كەمێك نەوت و ئاوی فوڕات كە لەژێر دەستیاندایە و دەیانەوێت سیناریۆكەی عێراق دووبارە بكەنەوە، ئەگەر سەربگرێت ئەوە سوریا خاپور دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات كە كورد خەون دەبینێت ئەگەر هاوشێوەی كوردەكانی عێراق ببنە خاوەن فیدراڵی چونكە باكوری سوریا سنوری توركیایە و هەرگیز قبوڵ ناكات دڕكێك لەكەمەریدا بێت چونكە ئەوان بەهۆی كوردەوە گەلێك خوێن و نەهامەتیان دیوە.
سوبحی توفەیلی لەنێوان ساڵانی 1989 تا 1991 یەكەم ئەمینداری حیزبوڵا بوە، داكۆكی لەدەسەڵاتی ئێستا دیمەشق دەكات و دەڵێت:" ئەوانەی باسی مەترسی لەو ئیدارەیەی ئێستا دەكەن تەنها وەهمە و دەبێت بەهێز بن و هیچ ئەژیندەیەكی ئەمریكی و خیانەتكاران قبوڵ نەكات."