ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ڕۆژێک
ڕەجەب تەیب ئهردۆغان؛ سەرۆک کۆماری تورکیا، جارێکیتر هەڕەشە لەهێزە کوردییەکان و ئیدارەی ڕۆژاوای کوردستان دهكات و دهڵێت: ئەوانەی بیر لەدروستکردنی کانتۆن و بیرۆکەی جوداخوازی دەکەنەوە، بەچەند هێندە باجی قورستر دەدەن.
ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی و بەئاراستەی هەڕەشەکردن لەکورد وتی: گەر لەبارەی یەکپارچەیی سوریاوە هەست بەمەترسی بکەین، شەوێک بەئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆمان دەکەین بەنێو سوریاداو هەر هەڕەشەیەک دروستبێت، لەناکاو بهسهریاندا دهدهین.
نەیشاردەوە کە لەسوریاو تەواوی ناوچەکە قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردووە، چاوەڕوانین سوریا یەکپارچەیی سەروەریی خۆی بپارێزێت، بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگەنادەین ئەو وڵاتە دابەشبێت، هەر مەترسییەکیش لەسەر یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە دروستبێت، هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر.