plus4
پێش ٢ ساڵ
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك - سەڵاحەدینی یەكێتی بۆ plus4 رایگەیاند: چاوەڕێی دامەزراندنی حكومەتی عێراقین بۆ بەكژاچونەوەی هەموو ئەو ناحەقیانەی لەكەركوك كراوە و ئەگەر پێویست بكات خۆپیشاندان و مانگرتنیش رادەگەیەنین بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستەكانمان.
وتیشی، خۆمان بەقەرزاری خەڵكی كەركوك دەزانن چونكە كەركویەكانی هیچ كات درێغیان نەكردووە، هەمیشە لەخوێن بەخشین و لەهەڵبژاردنەكاندا بەشداری كارایان كردووە.
راشیگەیاند: چیتر لەناو یەكێتیدا فرە بڕیار و باڵ باڵین نەماوە، ئێستا یەكێتی لەبڕیار و هەڵوێستەكانیدا مەركەزیەتی هەیە و بڕیارەكانی لەمەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیەوە دەدرێت و نابینە پاشكۆی هیچ حزب و لایەنێك.