بشار
plus4
پێش ٢ ڕۆژ

کامل سەقەر بەڕێوەبەری نوسینگەی سیاسی و راگەیاندنی لەسەرۆکایەتی کۆماری سوریا نهێنی گرنگ؟سەبارەت بە دوا رۆژەکانی دەسەڵاتی ئەسەد و رایکەیاندووە ، بەشار ئەسەد دوای کەوتنی شاری حەلەب و کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن دەستەی تەحریر شام ، بەنیازبووە وتارێکی تەلەفزیۆن هەڕەشە ئامێز پێشکەشبکات کە باس لە مەترسی دابەشبونی سوریا بکات بەڵام نەکراوە.

دەشڵێت، ئەسەد داوای لە نوسینگەی راگەیاندنی کردووە خیتابێکی 400 وشەیی بۆ ئامادەبکەن و تێیدا تورکیا تۆمەتباربکرێت بە هەوڵی داگیرکاری لە سوریا و هەروەها رەخنەگرتن لە وڵاتانی عەرەبی کە پشتیان لە ووڵاتەکەی کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، رۆژی پێنجشەممە ئامادەکاریکرا بۆ خیتابەکە بەڵام دواخرا بۆ هەینی و پاشان دیسان دواخرا بۆ شەممەو لەکۆتاییدا ئەسەد وتارەکەی هەڵوەشاندەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی شەڕ گەیشتە دەشتاییەکانی دیمەشق.

کامل سەقەر ئەوەشی باسکردووە، کە ئەسەد وتارەکەی بینیوە و پێی وابووە وشەکانی قورسەو پڕە لە دڵەراوکێی و گوزارشت لە گەورەیی قەیرانی سوریا ناکات کە داوای روخانی ئەسەد و جێهێشتنی دەسەڵات دەکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو چەند جارێک هەوڵی داوە بەئەسەد بڵێت وتارەکەی هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت بەڵام جورئەتی ئەوەی نەبووە و کەسیش ئەو جورئەتەی نەبووە پێی بڵیت دەسەڵات جێبهێڵە.