plus4
پێش 3 ڕۆژ
ئەمڕۆ ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مڕۆڤ رایگەیاند : سێ فڕۆکەی بارهەڵگر پڕ لە چەک و کەرەستەی سەربازی ئێوارەی دوێنێ، یەک لە دوای یەک لە بنکەی شەدادی كە هێزەكانی ئەمریکای لێیە لە حەسەکە نیشتنەوە . فڕۆکەیەکی دیكەی بارهەڵگری ئەمریکی کە پڕ بوە لە کەرەستەی سەربازی و لۆجستی و سەربازی لە خەراب جەیری باکوری شاری حەسەکە نیشتەوە، لەوكاتەشدا هێلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا فڕیوە بەمەبەستی چاودرێری.
ڕوانگەی سوری ئەوەشی راگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە پێكهاتبو لە ٥٥ بارهەڵگر لە ڕێگەی دەروازەی سنوریی ئەلوەلیدی نێوان عێراق و سوریا گوازراونەتەوە بۆ بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە لادێکانی حەسەکە و ڕەقە.