plus4
پێش 3 ڕۆژ
رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: تورکیا کێشەی لەگەڵ کورد هەیە و بە دووژمنی سەرسەخت لەسوریا دەیبینێت نەک بەتەنها هەسەدە کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت.
وتیشی، لەهەڵگیرسانی شەڕی کۆبانێ نیگەرانین بەو پێیەی سیمبولی تێکشکاندنی د١١عشەو تورکیا دەیەوێت بەهێرشکردنە سەر ئەو شارە ئیرادەی گەلی کورد لەناوچەکە تێکبشکێنێت.
بەوتەی رامی عەبدولرەحمان، تاوەکو ئێستا ئەمریکا وەک نێوەندگیر دەیەوێت رێگری لەهێرشی تورکیا و گروپەکانی ژێر دەستی بکات.
بەڕێوەبەری روانگەی سوری رونشیدەکاتەوە، ناسنامەی کۆبانێ کوردییەو پێچەوانەی بیانوەکانی رابردووە بۆ هێرشکردنە سەر تەلرەفعەت و مونبج گوایە شاری کوردی نین، لەئەگەری دەستپێکردنی هێرشی تورکیا هەزاران خێزانی شارەکە هاوشێوەی عەفرین ئاوارە دەبن.
داوا لە سەرکردایەتی ئێستا دیمەشق و گەلی سوریا دەکات، کار لەپێناو یەکگرتووی سوریا بکەن و رێگری لەئاوارەبونی گەلەکەی بکەن جا لەرۆژهەڶات بێت یاخود رۆژئاوا.