plus4
پێش 4 ڕۆژ
رۆژی دوشەممە ١٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ جۆنیتشی هانزاوە سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێبەکاری گڕوپی بانکی میتسۆبیشی یو ئێف جی یابانی رایگەیاند : خانمێکی کارمەندمان لە دوو بانکی جیاوازی سەر بە گروپی میستۆبشی لەشاری تۆکیۆی پایتەخت لە رێی بەکارهێنانی پۆستەکەیەوە دەستکاری ئەژماری بانکی چەندەها بەشداربوی بکات و بڕی ٦،٦ ملیۆن دوڵار بدزێت و بۆ کاری تایبەتی خوی لە وەبەرهێنان بە کاربێنێت .
وتیشی ئەو خانمە لە کارەکەی دورخراوەتەوە تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە گەڵی بەردەوام لە لایەن پۆلیسەوە ، بەڵام دەستگیر نەکراوە ،داوای لێبوردنشی کرد لە هەموو زیانلێکەوتوان و بەڵێنی پێدان هەموو قەرەبودەکرێنەوە .