عةبادى
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر ڕایگەیاند: ڕۆژێكی نوێیە لەسوریا، بەهیواین ڕۆژی یەكڕیزی و ئازادی و دادپەروەری و ئاشتی بێت بۆ گەلی سوریا.

 

عەبادی ترسی خۆی لەزاڵبوونی تـ.ـیرۆر لەو وڵاتە نەشاردەوەو وتی: پێشتر وتوومەو ئەمڕۆش دەیڵێمەوە: وەك چۆن ستەمكاری بەردەوام نابێت، ناكرێت تیــ.ـرۆرو ئاژاوەو شەڕوشۆڕ سەركەوتووبێت.

 

عەبادی جەختیکردەوە: هەموو ئومێدێكمان ئەوەیە سوریا ببینین ئارام و یەكگرتوو بێت و بەئاشتەوایی لەگەڵ جیهاندا بژی.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: عێراق و سوریا هاوبەشێکی زۆرباش بوون، گەلەكانمان بێزاربوون لەجەنگ و ململانێ و لەسەردەمی ئاشتی و بوونیاتنان دەڕوانن، بۆیە باهەموو پێكەوە كاربكەین بۆ كوژاندنەوەی ئاگری ئاشووب و ململانێ و جەنگەكان، بۆ خێرو خۆشیی گەلەكانمان.