ريبوار -- كاربا
plus4
پێش 4 مانگ

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، لەگەڵ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک کۆبوەوە و ڕێنمایی دا بۆ خێرا وەڵامدانەوەی سکاڵای هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان.

 

پارێزگاری کەرکوک لە میانەی دیدارەکەدا رایگەیاند هیچ کەمتەرخەمییەک لە چارەسەرکردنی کێشەکان و نۆژەنکردنەوەی محەویلەکان و دانانی لە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون قبوڵناکەین و پێویستە سەرەڕای ئاستەنگەکان کاری بەردەوام بکرێت بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان.