
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق پێشبینیدەکات داهاتی ئەمساڵی گومرگ بەرزبێتەوەو بگاتە نزیکەی دوو تریلیۆن دینار.
حەسەن عگێلی، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو داهاتەی دەستەکە کۆیدەکاتەوە زیادیکردووە، بەتایبەت دوای خستنەگەڕی ئەو سیستمە ئەلیکترۆنییەی حکومەت پەیڕەویدەکات.
وتیشی: داهاتی دەستەکە لەساڵی 2022، بڕی 807 ملیار دینار بووە، بەڵام لە 2023دا دوای پەیڕەوکردنی سیستمە ئەلیکترۆنییەکە گەیشتە یەک تریلیۆن و 33 ملیار دینار.
ئاشکراشیکرد: داهاتی گومرگەکان لەسەرەتای ئەمساڵەوە تامانگی هەشت، تریلیۆنێک و 328 ملیار دینار بووەو پێشبینیدەکرێت تاکۆتایی ساڵ بگاتە نزیکەی دوو تریلیۆن دینار.