بةرلةمان
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیارە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێبکات، دەنگ لەبارەی چەندین پرسی گرنگ دەدرێت.

 

ئەنجومەنەکە بەسەرۆکایەتیی سەرۆکە نوێیەکەی (مەحمود مەشهەدانی)، دەنگ لەبارەی یاسای پێشنیازکراوی باری کەسێتی دەدات، لەگەڵ ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ و زەویی جوتیاران بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانیان، ئەمە وێڕای ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای لێبووردنی گشتی.

 

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی و خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان دەکرێت.