
plus4
پێش 4 مانگ
ئاژانسی سانا"ی سوری بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەبارەت بە دوا پێشهاتەکانی وەڵاتەکە قسەی کردووە.
بەپێی بەیاننامەی سەرۆکایەتی سوریا، سودانی تەئکیدی کردووەتەوە کە ئاسایشی سوریا و عێراق یەک ئاسایشەو وەڵاتەکەی ئامادەی هەموو پاڵپشتییەکی پێویستە بۆ روبەروبونەوەی تیرۆرو گروپە چەکدارەکان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە کە وەڵاتەکەی سەقامگیری و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریای دەوێت.