ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک
وەسفی عاسی پەرلەمانتار و ئەمیری هۆزی عوبێد لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێی تایبەتمەندی شوێن، دادگای سلێمانی دۆسییەی ژمارەیەك تۆمەتباری عەرەبی كەركوكی رەوانەی دادگای پارێزگاكە كرد.
وتیشی، ئەم هەنگاوە بەپێی رێككەوتنی سیاسی نێوان لایەنە سیاسییەكانە بۆ دادگاییكردنی دەستگیركراوانی عەرەب و ئەمڕۆیش وەجەبەیەك رادەستی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری كەركوك كرا و دوای دادگاییكردن، ئەوەی بێ تاوان بێت ئازاد دەكرێت.
وەسفی عاسی داوایكرد، هەولێریش ئەو هەنگاوە بنێت و دەستگیركراوانی عەرەب رەوانەی دادگای كەركوك بكات بۆ دادگاییكردنیان وەك نیازپاكی و گەڕانەوەی متمانەی نێوان پێكهاتەكان.