حةلةب
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

ڕووانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزە كوردییەكان كۆنترۆڵی ناوچەكانی (نەبل و زەهرا)یان كرد كە دوێنێ‌ میلیشیاكان ناوچەكانیان جێهێشتبوو.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ڕووانگەكە، پاش ئەوەی هێزەکانی ڕژێمی سوریا لەناوچەكانی (نەبل و زەهرا) هەڵاتن دانیشتووانی ناوچەكانیش ئاوارە بوون، ئەو ناوچانە کەوتنە دەستی گرووپە چەکدارەکانەوە.

 

ئاشکراشیکرد: دەستەی ئازادكردنی شام و گرووپەكانی تری سەر بەدەستەكە، ئەو هەلەیان قۆستەوەو بەشێوەیەکی کاتی، كۆنترۆڵی نیمچەیی شاری حەلەبیان كرد.

 

ئەمڕۆش هێزە کوردییەکان و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، توانییان ئەو ناوچانە كۆنترۆڵ بكەن كە زۆربەی دانیشتووانی شیعەنشینن، جارێکیتر باڵادەستیی خۆیان بەسەر شاری حەلەبدا بکێشن.

 

وێڕای ئەو دوو ناوچەیە، لەئێستادا هەریەک لەناوچەكانی (تەل ئارن و تەل حەسێل و دێر حەفیر) لەژێر كۆنترۆڵی هەسەدە دان.