عێدانی
plus4
پێش هەفتەیەک

ئەسعەد عیدانی  پارێزگاری بەسرە لەسەر کوشتنی کارمەندێکی کۆلێژی وەرزشی بەسرە رایگەیاند : ئەو کەسەی کە کارمەندەکەی کۆلیژی وەرزشی کوشتووە پیشەی مامۆستای زانکۆیە وە دەکاتە خاڵی مناڵەکانم ، بەڵام دوور لە کاریگەری سؤزداری داوام لە لایەنە ئەمنیەکانی شارەکەم کردووە کە کار بە یاسا بکەن و یاسا لە سەروی هەموانەوەیە  و نەکەونە ژێر کاریگەری هیچ کەس و لایەنێکەوە .

عیدانی دەست خۆشی لە لایەنە ئەمنیەکانی شارەکە  بە تایبەتیش  پۆلیسی بەرنگاربونەوەی تاوانەکان کرد کە توانیان لە ماوەی کەم تر لە ١٢ کاژمێر تەرمی کوژراوەکە بدۆزنەوە لە ناوچەیەک لە نێوان قەزای خەسیب و ناحیەی ئەلبوخەسیب لە بەسرە،