plus4
پێش 3 کاتژمێر
بەفەرمانى د. ئارام محەمەد قادر؛ وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، سەرجەم دەرچووانى کەرکوک و شەنگال و خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکان، لەزانکۆکانى هەرێم وەرگیران کە ژمارەیان نزیکەى (١٠٠٠) خوێندکارە.
بەو بۆنەیەوە وەزیرى خوێندنى باڵا لەپەیامێکدا پیرۆزبایى لەسەرجەم وەرگیراوانى ناوچە دابڕاوەکان بەتایبەت کەرکوک و شەنگال و خانەقین و خانەوەدەکانیان دەکات و دەڵێت: چەندین ساڵە کارئاسانى تەواومان کردووە بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوچە دابڕێندراوەکانى، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەى لەخوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن تا دەرفەتى خوێندنیان بۆ بڕەخسێنین لەزانکۆکانى هەرێم.
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ داوا لەسەرجەم وەرگیراوان دەکات دواى دۆزینەوەى شوێنى وەرگرتنیان لەوێبسایتى ڕێگەى زانکۆ، پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن، بۆ ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربوون لەزانکۆو پەیمانگەکان لەهەرێم.