plus4
پێش هەفتەیەک
ئەم شەو ڕێككەوتی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل وحزبواللە لوبنانی راگەیاندرا ،بە پێی دەقی رێکەوتنەکە حزبوڵای لوبنان و سەرجەم گروپە چەکدارەکانی دیكە لە خاکی لوبنان هیچ چالاکییەکی هێرشبەرانە دژی ئیسرائیل ئەنجام نادەن، لە بەرامبەردا ئیسرائیل هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هێرشبەرانە بۆ سەر ئامانجەکانی لوبنان ئەنجام نادات، لە وشکانی، ئاسمانی و دەریاییەوە.
بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، لیژنەیەک لەلایەن ئیسرائیل و لوبنانەوە پێکدەهێنرێت بۆ سەرپەرشتیکردن و دڵنیا بون لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە و هەردو وڵات لەسەری رێکەوتوون .