
plus4
پێش 4 مانگ
تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق، ڕەزامەندیی دەربڕی بەوەی سبەی چوارشەممە، پارەی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم.
لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق، ڕەزامەندیی دەربڕی سبەی بڕی 763 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و پارەكە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بۆ دابهشكردنی مووچهی ههر مانگێك، حکومەتی هەرێم پێویستی به 996 ملیار دینار ههیه، کەچی بەغدا 763 ملیار دینار دەنێرێت، بڕی کورتهێنانیش 233 ملیار دینار دەبێت بۆ هەرسێ مانگی 10 و 11 و 12 699 ملیار دینار كورتهێنان دەبێت و دەبێت حكومەتی هەرێم پڕیبكاتەوە.