توندوتیژی
plus4
پێش 4 کاتژمێر

ئەمڕۆ دوشەممە ٢٥ ی نۆڤەمبەر لە رؤژی توندوتیژی دژی ژنان رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، لانیكه‌م٨٥هه‌زار ژن و كچ به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی جیهان له‌ ساڵی ٢٠٢٣  دا كوژراون كه‌ زۆربه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان بون، گه‌یشتن به‌م ئاسته‌ش له‌ كوشتنی ژنان جێگه‌ی مه‌ترسییه‌.

راشیگەیاند ماڵ وه‌ك مه‌ترسیدارترین شوێنە بۆ ژنان ، به‌و پێیه‌ی ٦٠%ی ئه‌و ٨٥ هه‌زار ژنه‌ی له‌ ساڵی  ٢٠٢٣ دا كوژراون له‌ماڵ بون، واته‌ به‌ تێكڕا ڕۆژانه‌ ١٤٠ كه‌س، یان له‌ هه‌ر ١٠ خوله‌كێكدا یه‌ك ژن كه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ر یان ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كانیان كوژراون.