باره
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

ئەمڕۆ وەفدێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبەغدا، سەبارەت بەپرسێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کۆبوونەتەوە.

 

پەرلەمانتار سۆران عومەر ڕایگەیاند: سەرۆکی دادگای فیدراڵی وتووەتی: دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکرێت.

 

سۆران عومەر ئاشکرایکرد: لەکۆبوونەوەکەدا بەسەرۆکی دادگای فیدراڵیی وتووە: کە وەزیری دارایی عێراق ئامادە نییە پارەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12 خەرجبکات.

 

لەبەرامبەردا سەرۆکی دادگای فیدراڵی وتوویەتی: دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت و نابێت هیچ مووچەیەکیان بفەوتێت.

 

جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی وتیشی: پێویستە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەنێوان سوودانی و تەیف سامی و فراکسیۆنەکان ئەنجامبدرێت، تابگەنە ئەنجامێک و ئیتر لەمەولا کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستنەکرێت.