plus4
پێش هەفتەیەک
بەرنامەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ( whatsapp ) رایگەیاند تایبەتمەندیەکی نوێیان ئامەدەیە بۆ بەکارهێنەرانی لە ئاییندەیەکی نزیکدا. دەتوانن نامەی دەنگی بگۆڕن بۆ نامەی نوسراو .
کۆمپانیای خاوەنداری گروپی میتا پلانفۆڕمس دەڵێت ئەم تایبەتمەندە نوێیە بۆ ئەو بەکارهێنەرایە بە سوودە کە کاتێک لە شوێنێکی قەرەباڵغدان و ئەجوڵێنەوە و ناتوانن گوێیان لە نامە دەنگیەکە بێت
راشی گەیاند بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندیە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی وەتس ئاپ پێویستە بەکارهێنەر بچێتە بەشی رێکخستنی بەرنامەکان و بەشی گفتوگۆ هەڵبژێرێت و کلکی بژاردەی گۆڕینی نامەی دەنگی بۆ نامەی نوسراو ئەو کاتە تایبەتمەندیەکە کارا دەبێت ، لە کاتی ئێستادا زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئیسپانی و پورتوگالی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و روسی وعەرەبی و تورکی و چینی و یابانی و کۆری لە خۆ دەگرێت .