ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، سەرکەوتنی سەرژمێریی ڕاگەیاندو دەڵێت: قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهاتووەو لەنێو ئەم هەفتەیەشدا ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن.
دەستەکە لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: قۆناغی دووەم کە قۆناغی تۆمارکردنی خێزانەکان بوو، سێ ماوەی ڕۆژی خایاندو بەسەرکەوتووی کارەکانی تەواوبوو.
ڕوونیشیکردەوە کە لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا، بە نزیکەیی 100%ی دانیشتووان لەسەرژمێریدا تۆمارکراون، ئەوەش بەرزترین ڕێژە بووە لەمێژووی تەواوی سەرژمێرییەکانی عێراقدا.
جەختیشیکردەوە کە ئەنجامەکانی ئەنجامەکانی سەرژمێری لەنێو ئەم هەفتەیەدا ڕادەگەیەندرێن، ئەم سەرژمێرییەش کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر گەشەسەندن و بوونیاتنانی سەرجەم سێکتەرو بووارو کەرتەکان لە عێراق.