plus4
پێش 3 کاتژمێر
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق، بەپشتبەستن بەڕاپۆرتی دەستەی کەشناسی، هۆشداری لەخۆڵبارینێکی چڕ دەدات لەڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممەی داهاتوو، لەخۆرئاواو ناوەڕاستی وڵات.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی دەستەی کەشناسی، بەهۆی ئەو خۆڵبارینە چڕەوە، مەودای بینین بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە هاتووچۆی عێراق. ئامۆژگاری و ڕێنمایی شۆفێران دەکات تا لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا لەساتی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین، پێویستە ئەم چەند خاڵە ڕەچاو و جێبەجێبکەن:
1- کەمکردنەوەی خێرایی:
لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەخێراییەکی کەم، کاتێکی زیاترت پێدەدات تا کاردانەوەت هەبێت بەرامبەر هەر حاڵەتێکی لەناکاو و نەخوازراو.
2- بەکارهێنانی گڵۆپ (لایت)ی ئاست نزم:
پێویستە لەو کاتەدا دووربکەویتەوە لەبەکارهێنانی تیشکی بەرز (فوول لایت)، چوونکە لەکاتی بوونی تۆزو خۆڵباریندا، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بینین.
3- پاراستنی مەودای سەلامەتی:
بۆشایی زۆر لەنێوان ئۆتۆمبێلەکەت و ئۆتۆمبێلی بەردەمتدا جێبهێڵە.
4-دوورکەوتنەوە لەتێپەڕین:
لەهێڵەکەتدا بمێنەرەوەو هەوڵی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەکانی تر مەدە، چوونکە لەدۆخی خۆڵبارین کەم بینین دروستدەبێت و هەوڵی تێپەڕاندنی ئۆتۆمبێلی تر مەدە.
٥- داخستنی جامی ئۆتۆمبێلەکەت:بۆئەوەی تۆزو خۆڵ نەچێتە نێو
ئۆتۆمبێلەکەتەوە، هەوڵبدە سیستمی هەوا گۆڕکێی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بەکاربهێنیت.
6- پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ:
پابەندبن بەڕێنماییەکانی پۆلیسی هاتووچۆو هەر هێمایەکی ئاگادارکردنەوە لەسەر ڕێگەکە.
٧- هەوڵبدە تەنها لەکاتی پێویستدا بۆ بەسەلامەتی و دڵنیاییت بووەستێت.