ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 ڕۆژ
دوای هەشت ساڵ، سبەی چوارشەممە، بۆ یەكەمجار كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكانی كەركوك، لەبارەگای لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدەدرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەكە، لەكۆبوونەوەكەدا كەسی یەكەمی حزبە كوردستانییەكان بۆ تاوتوێكردن و ئامادەكارییەكانی پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كۆدەبنەوە.
پڵەس4 ئاشكرایدەكات كە ڕەوەند مەلا مەحمود؛ لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبوونەوەكەدا بەشداردەبێت.
ئەمە سێیەم كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكانە لەسەر پرسی سەرژمێری و پێشتر جارێك لەبارەگای یەكگرتوو، جارێكیش لەمەڵبەندی یەكێتی كۆبوونەتەوە.
پارتیش پێشنیازیكردووە، یەكێك لەكۆبوونەوەكان لە لقی سێی ئەو حزبە ئەنجامبدرێت، حزب و لایەنە سیاسییەكانیش ڕازیبوونە، بەو پێیەی لەدوای گەڕانەوەیان بۆ كەركوك، هیچ كۆبوونەوەیەك لەبارەگای پارتی نەكراوە.
لەدوای ڕووداوەكانی ڕیفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە، ئەمە دەبێتە یەكەم كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان کە لە لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لەکەرکوک ئەنجامبدرێت.