شرطة كركوك
plus4
پێش 5 ڕۆژ

 

فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك پیلانێكی د1عش بۆ بەئامانجكردنی شارەكە ئاشكرا دەكات و هێزەكانی ئاگادار دەكاتەوە رێوشوێنی تووند بگرنەبەر.
 

بەپێی نوسراوێكی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك كە حەوتی ئەم مانگە دەرچووە، ئاشكرای دەكات د11عش بەنیازە بە چەكی بێ دەنگ و بۆمبی موگناتیسی، ئەفسەرو كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان لەسەنتەری شاری كەركوك بكاتە ئامانج و چەند گەڕەكێكیشی دیاریكردووە كە چەكدارەكان دەیانەوێت بۆ كردەوەكانیان بیقۆزنەوە.

 

گەڕەكەكانیش بریتین لە ( واحد حوزەیران، سەر دۆمیز، پردی چوار - زەوڕا، ناوچەی55 ) و ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە چەكدارەكان بۆ جێبەجێكردنی پیلانەكەیان بەنیازن ماتۆرسكیل بەكاربهێنن.

 

پۆلیسی كەركوك لەنوسراوەكەیدا باس ئەوە دەكات كە زانیارییەكە لە فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەكانی وەزارەتی ناوخۆوە گەیشتووە و پشتیان بە زانیاری پێشوەختەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و دەزگای موخابەراتی عێراقی بەستووە، فەرمان بەهەموو هێزە ئەمنییەكانیش دەكات ئامادەو چاو كراوەبن و هەموو رێوشوێنێك بگرنەبەرو رێگە بەو گروپە نەدەن كردەوەكانی ئەنجام بدات.