
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 مانگ
لەگەڕەکی شۆراوی باکووری کەرکوک، هاووڵاتییەک بە چـەقـۆ کـوژرا.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو تاوانەکە ڕوویداوە، کاتێک هاووڵاتییەک لەلایەن کەسێکی ترەوە دراوەتەوە بەر چـەقـۆو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: دوای ڕووداوەکە بکـوژەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە، بەڵام ناسنامەکەی لای پۆلیس ئاشکرایە.