كلويز
کاوێز مەلا پەروێز
berî 1 salê

هەر پرسێک دێتە پێشەوە کورد لە دوا کاتەکان دەست بە کرووزانەوە دەکات و، بەردەوام پاساوی نالۆژیکی بۆ دۆخەکان دەهێنێتەوە. هەر کەسێک بیەوێ پێیدا بچێتەوە، دەبینێ لە دوو هەزار و سێ ـوە فرسەت دوای فرسەت بۆ کورد هەڵکەوتووە و نەزانەکان لەباریان بردووە و دواتریش کرووزاونەتەوە کە گوایە ئێراق دژایەتیی کورد دەکات، بەمەیش خۆیان لە بەرپرسیاریەتی دزیوەتەوە.

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە پرۆسەی سەرژمێری، دیسانەوە نووزە نووزی کوردی بەرز بووەوە! کوردینە لە جیاتی کرووزانەوە وەرنەوە بۆ کەرکووک، وەرنەوە نەک تەنیا بۆ سەرژمێری، بەڵکو ببنەوە بە کەرکووکییەکی ڕاستەقینە.

 

هیچ لەمپەرێک نییە بۆ هەر کەسێک بیەوێ لە کەرکووک جێگیر بێت، خۆ دەشکرێ ئەم سەر ژمێرییە بکەین بە فرسەت بۆ هەر کوردێک کە بیەوێ ببێت بە بەشێک لەو ژمارەیە کە سەتساڵە شەڕی زۆری و کەمیمان پێ ئەفرۆشن.

 

بە هەر هۆکارێک بێ کە نایەیتەوە بۆ شارەکەت گلەیی لەم و لەو مەکە. جا بەدبەختی ئەوەیە ئەوانەی زۆر ئەکرووزێنەوە زۆربەیان ئەوانەن دەم لە کوردایەتی ئەکووتن، زۆرێک لەو “کوردایەتیە فرۆشانە” بەشێک بوون لەو کەرەسە میدیاییە کە کەرکووکیان وەک دۆزەخ نیشانئەدا