ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 ڕۆژ
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدووم:
- قبوڵ ناكەم ئەو كەسانەی لەگۆڕەپانی مانگرتوواندا دەڤیان لێ دەدا ئێستا ئەوان سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێرن.
- مەحمود مەشهەدانی بژاردەمان نییە بەڵام بەهۆی داخستنی دەرگاكان بەروماندا ناچاربوین دەنگی پێ بدەن
- بەبێ رەزامەندی ئێمە هیچ كەسێك نابێتە سەرۆكی پەرلەمان
- محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق خودی خۆی نامە بۆ پەرلەمانتاران دەنێرێت تاوەكو دەنگ بە كاندیدەكەی ئێمە نەدرێت.
- سەرۆك وەزیران وا تێگەیەندراوە كە من لەگەڵ نوری مالكی سەركردایەتی پیلانگێریەكمان لەدژی حكومەت هەیە و دەمانەوێت سەرۆكێك دانێن كە لێپرسینەوە لەحكومەت بكات.
- خەمیس خەنجەر مەیلی بۆ ئۆردەری توركیایە
- هاوپەیمانێتی سیادەمان پێكهێنا كەچی خەمیس خەنجەر وەك حزب بەناوی خۆیەوە تۆماریكرد.
- خەمیس خەنجەر بەناوی منەوە قسەی زۆری بۆ سودانی گێڕاوەتەوە گوایە من لەدژی حكومەتم.
- خەمیس خەنجەر بەرانبەر وەرگرتنی پۆستی بەشێك لەوەقفی سونی، كۆدەنگی سونەی بەجێهێشت و لەبەرژەوندی سودانی وەستایەوە.
- كۆمەڵگەی سونەی عێراق كێشەی لەگەڵ بەعس نییە، بۆیە بەعسێتی خەمیس خەنجەر كاریگەری لێ ناكات
- خەمیس خەنجەر سەر بە ئیخوان موسلمینە
- لەكۆتایی ساڵانی نەوت بەهۆی كێشەی ئابوریی عێراقی بەجێهێشتووە كە ئەو كاتە تەمەنم 15 ساڵ بومە.
- بەهۆی تۆمەتباركردنی بەبەعسی بونەوە، خەمیش خەنجەر دەستی لەسەرۆكایەتی حزبەكەی كێشاوەتەوە
- سەرۆكایەتی حزبی رادەستی كوڕ خوشكەكەی كردووە چونكە دەترسێت سەرمەد كوڕی دووریبخاتەوە