شايان
plus4
پێش 3 هەفتە

شایان نوری عەلی، ئەو خانمە کوردەی گرتەی ڤیدیۆیی لەبازگەکاندا بڵاودەکردەوەو خۆی بە پارێزەر دەناساندو دەیوت ناسنامەی ئەمریکیم هەیە، لەگرتووخانەیەکی بەغدا گیانی لەدەستدا.

شایان نوری عەلی دوای ئەوەی بەتۆمەتی ناوزڕاندن و هێرشکردنە سەر چەند دادوەرێکی کەرکوک لەبنکەی پۆلیسی رەحیماوا دەستگیرکراو دواتر بەزیندانی سزادرا.

ماوەی نزیکەی ساڵێکە بۆ گرتووخانەی ژنانی بەغدا گواستراوەتەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە بەڵام هێشتا هیچ رونکردنەوەیەکی فەرمی لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی بڵاونەکراوەتەوە.