ئەنجومەنی پارێزگا
plus4
پێش ٢ هەفتە

 

بڕیاربوو لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پۆستی چەند بەڕێوەبەری ناحییەیەکی سنوری کەرکوک یەکلاییبکرێتەوە، بەڵام بەهۆی بوونی زیاتر لە بەربژێرێک هەروەها کەموکوڕی لە سیڤی بەربژێرەکان ، بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.
هەروەها پرسی ماستەر پلانی کەرکوکیش بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو یەکلایی بکرێتەوە.
هەروەک لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاردرا بە زیادکردنی گوندێک لەسنوری حەویجە بەناوی خیرئەلڕییە، هەروەها دەنگدرا لەسەر گۆڕینی ناوی گوندی بای حەسەن بۆ ئەلدهێمات.