ارفدين
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد لەگەڵ هەردوو باکی رافیدەین و رەشید کۆبونەتەوەو هەردوو بانگ رەزامەندی خۆیان نیشانداوە بۆ کردنەوەی لەکانیان لە سلێمانی.

 

وتیشی بانكی رەشید و رافیدەن لە ئێستادا ئامادەكاریدەکەن بۆ كردنەوەی لقەكانیان لە سلێمانی و هەروەها رەزامەندیان لە حكومەتی عیراقیش وەرگرتووە بۆ كردنەوەی لقەكانیان لە سلێمانی .

 

ئەوەشی خستەڕوو ، لە ئێستادا هەردوو بانكەکە بەدوای شوێندا دەگەرێن لە سلێمانی تا لقەکانیان بکەنەوە.

 

وتیشی هەردوو بانک حکومین و پێشتر دادگای فیدڕاڵی بڕیاریداوە بۆ تەوتینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێی بانکە حکومییەکانەوە.

 

هاوکات هیواشی خواست هەنگاوەکان خێرا ئەجام بدرێت تا بگەینە ئەنجامی تەوتینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.