plus4
پێش ٢ هەفتە
بەهۆى ناڕەزایی پەرلەمانتارانی سوننەوە لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی ئەو موڵک و ماڵانەی بە بڕیاری مجلسی قیادەسی سەورەی بەعــ.ــس لە خاوەنەکانیان وەرگیراوەتەوە، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوای دەستپێکردنی راگیرا.
سۆزان مەنسوڕ، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانتارانی سوننە دژی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە وەستاونەتەوەو پێیان وایە نابێت وا بە ئاسانی تێپەڕێت و پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە، بۆیە بەوهۆیەوە لە دانیشتنەکە کشاونەتەوە.
وتیشی ، لەئێستادا گفتوگۆ لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکە لەگەڵ فراکسیۆنە سوننەکان دەستیپێکردووە".