ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی ڕاژەی کردووە، داوادەکات کاری پێویست بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێت.
نووسراوەکە کە واژۆی ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بەناونیشانی (بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست)ەوە ئاراستەی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە کراوە.
نووسراوەکە تایبەت بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بەوەزارەت لەهەرێم، تا کاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات ڕێکارە یاساییەکانی بەهەمیشەییکردنیان بۆ ئەنجامبدەن.
لەنووسراوەکەدا هاتووە: دوای ساغبوونەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بەهەمیشەییبوون، بەپێی مەرجەکان، وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەیان وەک فەرمانبەری هەمیشەیی لەچوارچێوەی لیستی مووچەی وەزارەت و لایەنی تایبەتمەند ئامادە بکات و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکات بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان وەک فەرمانبەری هەمیشەیی.