مفوضية
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

دوای زیاتر لە 10 مانگ، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت.

 

بۆ ئەو مەبەستە، وەزارەتی دارایی عێراق لیژنەیەک پێکدھێنێت بۆ خەرجکردنی پارەی کارمەندان، بەو پێیەش ھەندێکیان بڕی 150 ھەندێکی تریان 250 ھەزار دیناریان پێدەدرێت.

 

لەوبارەیەوە جومانە غەلای؛ وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد: ھەر کارمەندێکی کۆمیسیۆن کە زیاتر لە 10 مانگ بەر لەئێستا چاودێریی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کردووە، بۆ فەرمانبەرانی حکومەت 150 هەزار دینارو بۆ ئەوانەش کە فەرمانبەری حکومەت نین، بڕی 250 ھەزار دیناریان پێدەدرێت.

 

بەپێی زانیارییەکان، تەواوی ئەو کارمەندانەی کۆمیسیۆن، لەماوەی دوو هەفتەدا پارەکانیان پێدەدرێت.