ياوز حميد
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 10 مانگ

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی جەبهەی توركمانی، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە، بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی (یاوز حەمید مەحمود) لەڕیزەكانی.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی جەبهەی توركمانی، دوای ئەوەی (یاوز حەمید مەحمود ) قبوڵیكرد پۆستی جێگری یەكەمی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت و بێ ئاگاداری سەركردایەتیی حزبەكە بەشداریی لەئیدارەی خۆجێیی كرد كە سەرپێچیی ئیرادەی گەلی توركمان و بۆچوونەكانی جەبهەی توركمانییە، مەكتەبی سیاسیی حزبەکە بڕیاری دوورخستنەوەی لەڕیزەكانی جەبهەی توركمانی پەسەندكرد.