الرعاية
plus4
پێش مانگێک

بەڕێوەبەری بەشی پیاوانی چاودێری کۆمەڵایەتی کەرکوک ئاشکرایکرد، موچەی حەوت هەزار لە سودمەندبوانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی (ریعایە) لە کەرکوک بڕاوە کە موچەیان لە وەزارەتی پێشمەرگەش هەبووە.

بەڕێوەبەری بەشی پیاوانی چاودێری کۆمەڵایەتی کەرکوک بۆ رۆژنامەی سەباح ووتیشی، دەستیانکردووە بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان و بڕی موچەکانیان ، لەگەڵ وەرگرتنەوەی ئەو بڕە موچانەی لەماوەی رابردوودا وەریان گرتووە.

سەبارەت بەژمارەی ئەو خێزانانەی لە کەرکوک موچەی ریعایە وەردەگرن ، ئاشکرایکرد لەکەرکوک 46 هەزارو 500 خێرانە موچەی ریعایە وەردەگرن و هاوکات 62 هەزار خێزانی دیکەش مامەڵەکانیان راییکراوەو چاوەڕێن وەزارەتی کار موچەکانیان بۆ سەرف بکات.