plus4
پێش 3 هەفتە
دوژمنە سەرسەختەكەی ئەردوغان كۆچی دواییكرد
فەتحوڵا گولن رێبەری بزوتنەوەی خزمەت و دوژمنە سەرسەرختەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆچی دوایی كرد
گولەن لەلایەن ئەردۆغانەوە بەوە تۆمەتباردەكرا كە لەپشت پلانی كودەتاكەی ساڵی 2016ی توركیاوەیە
گولەن دامەزرێنەری بزوتنەوەیەكی ئیسلامی بەهێزبوو لە ناوەوەو لە دەرەوەی توركیا
بزوتنەوەكەی گولەن چەندین دەزگاو خوێندنگاو رێكخراوی ناحكومی بەڕێوەدەبات
گولەن لەلایەن ئەردۆغانەوە بەوەش تۆمەتباردەكرێت كە خاوەن گروپێكی چەتەگەرایی چەكدارو ساختەكاری و ناوزڕاندنە
بەلام گولەن سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتدەكردەوە كە لەلایەن ئەردۆغان و حكومەتی توركیاوە ئاراستەی دەكرا
ساڵی 2014 لەلایەن دادگای توركیاوە فەرمانی دەستگیكردنی دەرچوو، بەڵام ئەمریكا رەتیكردەوە گولەن رادەست بكاتەوە
هەرچەندە گولەن و بزوتنەوەكەی هاوپەیمانی لایەنە سیاسیە ئیسلامییەكانی توركیابوون، بەڵام ئەردۆغان بەوە تۆمەتباری دەكرد كە هەوڵی كودەتاو روخاندنی داوە.
فەتحوڵا گولەن شەوی رابردوو لەتەمەنی 83 ساڵیدا لە ئەمریكا كۆچی دواییكرد