سوادنى
plus4
پێش 10 مانگ

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە پرۆژەی هەژماری من کردووەو رەتیکردوەتەوە.

لەو روەوە کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پشکی یەکێتی رایگەیاند، سودانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دووپاتیکردوەتەوە ، پڕۆژەی ھەژماری من بەھیچ شێوەیەک ناچێتە چوارچێوەی تەوتین و بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانەوە بۆیە رەتیدەکەینەوە.

وتیشی، سودانی بە پێویستی زانیوە بە بانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە بێت نەک ھەژماری من.