برلمان كوردستان
plus4
پێش مانگێک

بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی کەرکوکی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشکرایکرد ، لەکەرکوک 488 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیەو لەکەرکوک دەنگ دەدەن .

عەلی عەباس رونیشیکردەوە، دوو بنکەی دەنگدان بۆ ئەو هێزە ئەمنیەکانی هەرێم ئامادەکراوە کە دەوامیان لەکەرکوکە و بنکەکانیش دەکەوێتە گەڕەکی عەرەفەوە.

بڕیارە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژی 18 مانگ و دەنگدانی گشتیش رۆژی 20ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.