plus4
پێش مانگێک
ئەمڕۆ لەكۆمەڵگەی سەرۆكایەتی توركیا لەئەنقەڕە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە.
میدیاكانی توركیا و پارتی دیموكراتی كوردستان وێنەی كۆبونەوەكەیان بڵاوكردووەتەوە، لەشوێنی پێشوازیی و كۆبونەوەكە بەهیچ شێوەیەك ئاڵای عێراق و هەرێمی كوردستان دانەنراوە جگە لەئاڵای توركیا كە بەپێی پڕوتوكۆل ئاماژەدانە بەوەی ( هەرێمی كوردستان ) بەشێكە لەدەوڵەتی توركیا.
هەروەك سەرۆكایەتی توركیا لەراگەیاندراوەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمە كوردییەكە ناودەبات و تەنانەت وشەی (بەڕێز)یشی بۆ دانەناوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی نیمچە فەرمی حكومەتی توركیا دەڵێت، كۆبونەوەكە بەشێوەیەكی داخراو ئەنجامدراوە و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا و ئیبراهیم کاڵن بەرپرسی دەزگای هەوڵگری تورکیا ئامادەبووە