مقتل
plus4
پێش 3 هەفتە

 ئەبو عومەر قوڕەیشی لەنێو کوژراوەکاندایە ؛

 شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، کوژرانی ژمارەیەک چەکداری د11عشی ڕاگەیاند کە لەنێویاندا ئەبو عومەر قوڕەیشی سەرکردەی مەترسیداری ئەو چەکدارانەی تێدایە ڕاگەیاند.

دوای بۆردوومانەکانی درەنگانی شەوی ڕابردووی

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لەناوچەی عەیسی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامیانداو لەئەنجامدا تونێلێکی د11عشیان بەفڕۆکەی ئێف 16 بۆردوومانکردو شەش چەکدار لەنێویدا بوون.

ئەمەش وەک تۆڵەی ئەو هێرشی هەفتەی ڕابردوو سنووری ناحیەی ڕەشاد بوو کە هێزێکی سوپای عێراق کەوتە بۆسەی چەکدارانی د11عش و بەهۆیەوە 5 سەرباز گیانیان لەدەستداو چواری تریش برینداربوون.

دوای خاپوورکردنی حەشارگەکەیان، ئەمڕۆ تەرمی 4 لەو تیرۆریستانە کەوتە دەست هێزە ئەمنییەکان، دوای ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو بەفڕۆکەی ئێف 16 حەشارگەکەیان خاپوور کراو کوژران.

ئەمڕۆ هێزێکی هاوبەش بەمەبەستی پشکنینی شوێنەکە گەیشتنە ناوچەکەو دەرکەوت بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەوە 4 لەو چەکدارانە کوژراون و تەرمەکانیشیان بینراون کە لەنێویاندا تەرمی ئەبو عومەر قوڕەیشی، والیی سەڵاحەدینی د11عش هەیە.